بانگه وازێک بۆ ڕێکخراوه کانی ژنان و مافی مرۆڤ PDF چاپی بکه ئیمه‌یل
816 جار بینراوه
چوارشه‌ممه‌‌, 08 ئۆگستی 2012 21:44

بانگه‌وازێک بۆ ڕێکخراوه‌کانی ژنان، مافی مرۆڤ، ‌هه‌ڵسوڕاوان له‌جیهاندا بۆ ئیدانه‌کردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ‌داواکردنی عه‌داله‌ت بۆ نیگار ڕه‌حیم. نیگار ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێته ‌سه‌ر له‌لایه‌ن برایه‌کی و له‌لایه‌ن برایه‌کی ترییه‌وه‌ ده‌کوژرێ بۆ سڕینه‌وه‌ی شه‌رم له‌سه‌ر "شه‌ره‌فی" بنه‌ماڵه‌که‌یان نیگار ڕه‌حیم ته‌نها 15 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، که‌له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه ‌کوژرا له (‌20 / ته‌مموز – یۆلیۆ / 2012) دا له‌شارۆچکه‌ی که‌لاری سه‌ر به ئیداره‌ی ‌گه‌رمیان له‌ کوردستانی عێراق. نیگار پێشتر له‌لایه‌ن برایه‌کیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سێکسی کرابووه ‌سه‌ری و سکی پڕ بوولێی . دوای ئه‌وه‌ی له ‌نه‌خۆشخانه‌ منداڵه‌که‌ی ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژی ژنان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئاگاداری لێ ده‌که‌ن.

به‌پێ ی زانیارییه‌کانی پۆلیسی گه‌رمیان، که‌ئه‌م که‌یسه‌یان لابووه‌، نیگار و براکه‌ی ده‌ستگیرکرابوون و براکه‌ی به‌ 20 ساڵ حوکمی زیندان و خۆیشی به‌که‌فاله‌ت ئازادکرابوو. ‌دواتر له‌ ژێر چاودێری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا بووه‌. دوای شه‌ش مانگ که‌س و کاری نیگار له‌گه‌ڵ پۆلیسی گه‌رمیان ده‌که‌ونه ‌قسه ‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ک ئیمزا ده‌که‌ن که‌هیچ له‌نیگار نه‌که‌ن. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی، له‌ (12 / حوزه‌یران – یۆنیۆ / 2012)دا  نیگاری ڕاده‌ستی که‌سوکاری کردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام برایه‌کی دیکه‌ی له‌ (20 / ته‌مموز - یۆلیۆ)دا به‌ چه‌قۆ په‌لاماری ده‌دات و  نیگار ده‌کوژێت.

ده‌ستدرێژی سێکسی و کوشتنی نیگار به‌م شێوه‌یه ‌نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه ‌که‌داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت خۆیان هانده‌ری ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ن، چونکه‌ پاراستن وپرۆگرامی  ئاگالێبوونی درێژ ماوه‌یان نییه ‌بۆ که‌سانی وه‌کوو نیگار.

ئه‌م دۆخه‌ی که‌نیگاری ته‌مه‌ن 15 ساڵه ‌تیایدا ده‌ستدرێژی کرایه ‌سه‌ری له‌لایه‌ن برایه‌کییه‌وه‌، بێگومان بارێکی ده‌روونی ناخۆش و شۆک و ترۆمای بۆ درووستکردووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌برای خۆی منداڵێکی بووه ‌له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زۆر پیاوسالارانه‌و کۆنه‌پارێزدا  تا بڵێی ئاڵۆزه‌.

له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێکسی وه‌کو تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ‌شایه‌نی کوشتنن بۆ پاک کردنه‌وه‌ی به‌ناو شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌‌. له هه‌رێمی ‌کوردستان که‌ڕۆژانه ‌ژنان ده‌کوژرێن و ناچار به‌خۆسوتاندن و ده‌کرێن و کچانی گه‌نجیش ژیانیان پارێزراو نییه‌. له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاوپۆشی کردووه ‌له ‌کێشه‌ی ژنان تا ڕاده‌یه‌ک که‌ئه‌م دۆخه‌ له ‌کۆنترۆل چووه‌ته ‌ده‌ره‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی ڕێکخراوه‌کان و چالاکوانان له‌دژی ئه‌م دیارده‌یه، ‌‌به‌ڵام کوشتار و توندوتیژی له‌دژی ژنان هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌، که ‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و داموده‌زگاکانی هه‌نگاوی پێویست و کارساز بنێن بۆ بنه‌بڕ کردنی کولتوری دژه‌ ژن، پیاو سالاری و ‌دابونه‌ریتی خێڵه‌کی که‌وڵاتی کردۆته‌ جه‌هه‌نه‌م و زیندانێک بۆ ژنان.

هه‌ربۆیه‌ش ئێمه‌ که‌ ناوو و واژوومان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌، ‌داوا ده‌که‌ین:

1 - به‌رپرسی به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه ‌له ‌ڕاده‌ستکردنی نیگار بۆ که‌سو کاری لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت.

2 -  له‌مه‌ودوا هیچ کچ و ژنێک ڕاده‌ستی که‌سوکار و خانه‌واده‌که‌یان نه‌کرێنه‌وه، ‌که ‌ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ ‌له‌ڕێگای ته‌نها ئیمزاکردنی به‌ڵێننامه‌یه‌که‌وه ‌که‌به‌هایه‌کی یاسایی وای نییه‌. ‌ئه‌مه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ که‌س وکاریان که‌به‌ئازادی ژنان بکوژن.

3 -  لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد و شه‌فاف له‌م که‌یسه ‌بکرێ و هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی به‌شێوه‌ی ئاشکرا بخرێته‌ به‌رده‌ست ڕای گشتی.

4 -  به ‌تاوان ناسینی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر کچان و ژنان به‌پێی یاسا و ‌قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌رجۆره‌ سزایه‌ک بۆ قوربانییه‌که‌.

5 - پێشکه‌شکردنی پاراستن، چاودێری ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانی خۆیان درووست بکه‌نه‌وه‌.

ناوو و ئیمزای پشتیوانانی ئه‌م بانگه‌وازه‌:

هۆزان محمود: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن- به‌ریتانیا

ئۆفیلیا بێنسن: بلۆگنوس،  و کۆلۆمنیست- ئه‌مریکا

نه‌جیبه‌محمود: چالاک له‌بواری مافی ژنان- سوید

ئێدیت ڕوبینستاین: خانه‌نشین ،ڕێکخراوی ژنانی ڕه‌شپۆش- به‌لجیکا

جیم کاته‌رسن: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی یه‌کێتی کرێکارانی پێشه‌سازی گلۆبال

د. چۆمان هه‌ردی: نوسه‌ر، ئه‌کادیمی و لێکۆڵه‌ر-ئه‌ڵمانیا

د.مه‌ریوان قانع: یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر له‌بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌زانکۆی ئه‌مستردام-هۆڵه‌ندا

به‌هار مونزیر: چالاک له‌بواری مافی ژنان-کوردستان

تۆڕی فێمینیسته‌کانی له‌نده‌ن- به‌ریتانیا

ڕێکخراوی مادرێ ی جیهانی بۆ مافی مرۆڤی ژنان- ئه‌مریکا

تۆماس شمیدینگه‌ر: لێکۆڵه‌ری زانسته‌سیاسی یه‌کان- نه‌مسا

فوئاد قه‌ره‌داغی: نوسه‌ر- کوردستان

ماری کریوتزه‌ر: ڕێکخراوی لیزا بۆ ڕزگاری ،گه‌شه‌سه‌ندن و هاوکاری، وه‌زانکۆی دۆرنبین له‌نه‌مسا

نیکۆلا ستۆت: سێنته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ژنان له‌زانکۆی یۆرک- به‌ریتانیا

لێزلی عه‌بدوڵڵا: ڕێکخراوی شیڤۆلوشن – به‌ریتانیا

بیل واینبێرگ: نوسه‌ر، رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ- نیویۆرک- ئه‌مریکا

چلوره‌هه‌ردی: چالاک له‌بواری مافی ژنان- کوردستان

دیان ڕۆوسچه‌ر: لێکۆڵه‌ری رۆژنامه‌نوس وه‌ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی سوید

ڤالێریا دێسی: خوێندکاری دوکتۆرا له‌زانکۆی له‌نده‌ن

یۆران گوستاڤسۆن: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای کرێکارانی شاره‌وانی له‌ستۆکهۆڵم- سوید

نوری به‌شیر: نوسه‌ر- به‌ریتانیا

ئه‌ڤین فه‌تاح: لێکۆڵه‌ری کۆمه‌ڵناسی و چالاکی مافی ژنان له‌هه‌ولێر- کوردستان

مه‌ریه‌م نه‌مازی: قسه‌که‌ری مافی یه‌کسان ئێستا، ڕێکخراوی یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان- به‌ریتانیا

ماریا فانتاپێ: لێکۆڵه‌ر و نوسه‌ر- ئیتالیا

لیسا ماری تایلۆر: ڕێکخه‌ری پرۆژه‌ی فێمینیزم له‌له‌نده‌ن - به‌ریتانیا

گوجنه‌ر نێبیو: ده‌ستپێشه‌خه‌ری مه‌ده‌نی ژنان ئه‌نتیکۆ له‌مه‌سێدۆنیا-

سه‌وسه‌ن زاک زاک: لێکۆڵه‌ر- سوریا

لیلیان فرێنچ هاڵس: ده‌ستپێشخه‌ری فێمینیستی ئه‌وروپی- فه‌ره‌نسا

موسلیح ئیروانی: مامۆستای زانکۆ، لێکۆڵه‌ر- به‌ریتانیا

دیانا فێرۆس: نوسه‌ر، شاعیر له‌زانکۆی ڕۆژئاوای که‌یپ له‌که‌یپ تاون- جنوبی ئه‌فریقا

لاوژه‌جه‌واد: چالاکی مافی ژنان- دانیمارک

ستاره‌عارف: رۆژنامه‌نوس و چالاک له‌بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی- کوردستان

په‌روا عه‌لی: ڕۆژنامه‌نوس- کوردستان

شوان محه‌مه‌د: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

ئاریان ئومێد عارف: شه‌ره‌فی سور

پرۆفیسۆر کریستیان رۆنسێ: زانستی کۆمپیوته‌ر- فه‌ره‌نسا

ناسک حسێن: شاعیر- که‌نه‌دا

ئاسۆ جه‌بار: نوسه‌ر- ئه‌مریکا

تارا توانا: ئه‌ندامی سۆشیال دیموکرات و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆکهۆڵم- سوید

هه‌ڵاله‌رافیع: سێنته‌ری نینا- سوید

سه‌رکاو هادی: شانۆکار و نوسه‌ر- فه‌ره‌نسا

ناهید موکری: نوسه‌ر چالاکی مافی ژنان- سوید

گلین هاریس: یه‌کێتی  شورای بازرگانی هاکنی- به‌ریتانیا

گۆنا سه‌عید: چالاک له‌بواری مافی ژن- به‌ریتانیا

نیاز عه‌بدوڵڵا: رۆژنامه‌نوس و چالاک له‌بواری مافی ژنان-کوردستان

سایره‌زوبێری: ڕێکخراوی مافی ژنان له‌گه‌شه‌پێدان- که‌نه‌دا

سۆفی بۆزیو: گروپی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاری- فه‌ره‌نسا

ستێفان جولیان: مامۆستا وه‌ئه‌ندام له‌گروپی هاوپشتی عێراق- فه‌ره‌نسا

لیام ماکنه‌لتی: ڕێکخراوی هاوپشتی کرێکاری- به‌ریتانیا

جانی دیلان: رۆژنامه‌نوس- ئه‌مریکا

ڕێبێکا هایبنێت: دوکتۆرا له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی- سوید

شه‌هلا نوری: به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژنانی ئێران- سوید

جۆوانا ڤیسێنت باگینها: ئه‌ندامی ڕێکخراوی فێمینیستی پورتوگال ئومار- به‌ریتانیا

فلۆید کۆدلین: به‌رپرسی سه‌ندیکای قیتاعی گشتی له‌کتێبخانه‌ی له‌نده‌ن- به‌ریتانیا

ئێسته‌ر تاونسێند: رێکخراوی هاوپشتی کرێکاری، وه‌فێمینیست فایت باک- به‌ریتانیا

توانا ته‌ها: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

کاوان قادر: شێوه‌کار- که‌نه‌دا

سان ساراڤان: فیلم سازی دوکومێنتاری – کوردستان

هاوژین غه‌ریب: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

هه‌ڵوێست عه‌بدوڵڵا که‌ریم: چالاکی بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی

سه‌ڵاح ڕه‌وف: موزیسیه‌ن – ئه‌ڵمانیا

سارا عومه‌ر: نوسه‌رو مافناس – دانیمارک و ئه‌ڵمانیا

موحسین ئه‌دیب: نوسه‌رو توێژه‌ری‌ بواری‌ بیری‌ یاسا

سارا قادر: رۆژنامه‌نوس و مامۆستای ڕاگه‌یاندن له‌زانکۆی  سلێمانی- کوردستان

نالیا ئیبراهیم: چالاکی بواری مافی ژنان- سوید

سارا محه‌مه‌د: سه‌رۆکی ڕێکخراوی پێلاو فادیمه‌هه‌رگیز له‌یاد مه‌که‌ن – سوید

ئه‌حمه‌د میهمیتاج: چالاک له‌گه‌ل گروپی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاری- فه‌ره‌نسا

نوێنه‌ری ئه‌حمه‌د: هونه‌رمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی هونه‌ری باران

ساماڵ عه‌لی: مامۆستای فه‌لسه‌فه‌له‌زانکۆی ڕاپه‌ڕین- کوردستان

زیلان عه‌لی: رۆژنامه‌نوس ده‌زگای وارڤین بۆ پرسی ژن- کوردستان

نیرگز قادر: رۆژنامه‌نوس له‌ده‌زگای وارڤین بۆ پرسی ژن- کوردستان

ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: ڕۆژنامه‌نوس له‌ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌کانی ژن - کوردستان

ساکار رۆسته‌م: ڕۆژنامه‌نوس له‌ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌کانی ژن - کوردستان

که‌یوان هه‌ورامی: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

فه‌ره‌یدون عارف: نوسه‌ر، و رۆژنامه‌نوس- هیند & کوردستان

یادگار فایه‌ق: پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌و رۆژنامه‌نوس- کوردستان

ئارام جه‌لال: ئه‌ندانی تۆڕی به‌رگری له‌ماف وئازادی یه‌کانی خه‌ڵک، وه‌ڕه‌خنه‌گری ئاینی- فینله‌ندا

یاسین حه‌مه‌عه‌لی: دیزاینه‌ر له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی- کوردستان

ئه‌کره‌م نادر: نوێنه‌ری یه‌کێتی شوراو نه‌قابه‌کرێکاری یه‌کانی عیراق- که‌نه‌دا

خولیا حوسێن: شاعیر و چالاکی بواری ژنان- که‌نه‌دا

پۆلا قاسم نوری: خوێندکار له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان- کوردستان

که‌ژال نوری: نوسه‌ر، و چالاک له‌بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی- هۆڵه‌ندا

د. یوسف زه‌نگه‌نه‌: ئه‌کادیمی – له‌نده‌ن- به‌ریتانیا

دوکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: مامۆستای زانسته‌سیاسی یه‌کان له‌زانکۆی سلیمانی- کوردستان

کازیوه‌ساڵح: نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس –که‌نه‌دا

چیمه‌ن ساڵح: به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی کوردستان ئۆنلین – کوردستان

ئاوێزان نوری: نوسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی مافی مرۆڤ- که‌رکوک

دوکتۆر سالار باسیره‌: زانکۆی سلێمانی- کوردستان

عه‌زیز ڕه‌وف: نوسه‌ر- کوردستان

سه‌ربه‌ست عارف: شێوه‌کار، نوسه‌ر – نه‌رویج

فه‌ریبا محه‌مه‌دی: رۆژنامه‌نوس – کوردستان

مه‌هین شوکره‌ڵلا پور: چالاکی مافی ژنان – فه‌ره‌نسا

چیا یاسین: رۆژنامه‌نوس و چالاک له‌بواری مافی ژنان- کوردستان

ئیبراهیم عه‌باس: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

ئازاد حه‌مه‌ڕه‌سوڵ: شێوه‌کار- نه‌رویج

هه‌ڵگورد سه‌مه‌د: رۆژنامه‌نوس- فه‌ره‌نسا

شوان ڕه‌وف: چالاک له‌بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی- کوردستان

تارا هه‌ورامی: چالاک له‌بواری مافی ژنان- سوید

ئه‌دیبه‌ئه‌حمه‌د: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

شوان سدیق: رۆژنامه‌نوس – کوردستان

شه‌نکار عه‌بدوڵڵا: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

کامیل ئه‌حمه‌د: شێوه‌کار- ئه‌ڵمانیا

جاسیم غه‌فور: شیوه‌کار- به‌ریتانیا

توانا عه‌لی: سویسرا

کیت لارسێن: مامۆستا- سوید

ئه‌ڤین میراوده‌لی: خوێندکاری دوکتۆرا- به‌ریتانیا

میهره‌بان عه‌لی: چالاک له‌بواری مافی ژنان- فینله‌ندا

سروه‌عه‌لی: چالاک له‌بواری مافی ژناندا: که‌نه‌دا

هانا عه‌لی: چالاکی بواری مافی ژنان- که‌نه‌دا

سه‌میره‌حه‌مه‌ساڵح: نێرس- فینله‌ندا

لۆرا گیودێتی: جۆرنالی فێمینیستی ئیتالی-مارێ یا- ئیتالیا

جه‌زا حه‌مه‌ساڵی والی: کۆمه‌ڵناس – کوردستان

سه‌لاع فه‌تحوللا: شێوه‌کار- فینله‌ندا

سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د: به‌ریتانیا

سه‌ڵاح کرمانشاهی: فینله‌ندا

ئارام هه‌ورامی: یۆتۆبۆری- سوید

نیگار ئیبراهیم: ڕێکخراوی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو- سوید

بڵند سه‌عید: کوردستان

هاژه‌نه‌جات: کوردستان

ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی: رۆژنامه‌نوسی – کوردستان

نیکۆلاس دیسۆ: ڕێکخراوی هاوپشتی عێراق- فه‌ره‌نسا

شه‌هێن حسێن: کوردستان

گۆران جاف: سویسرا

هاورێ نیشتمان: کوردستان

ڕوبار گوڵێ: کوردستان

دانا شێرزان عوسمان: کوردستان

گۆران عوسمان: کرێکار-سویسرا

سۆران په‌لانی: مافناس و رۆژنامه‌نوس: کوردستان

کاڵی که‌ریم: چالاکی مافی ژنان- سویسرا

چۆمان عوسمان: ڕۆژنامه‌نوس- کوردستان

گۆران عه‌لی: نوسه‌ر- سوید

پێکین حسێن: کوردستان

محه‌مه‌د ڕه‌ش: کوردستان

دیلان زه‌ندی: کوردستان

فه‌رمان سدیق: رۆژنامه‌نوس- کوردستان

ئارام سه‌لیم: کوردستان

یاسین حه‌مه‌عه‌لی: کوردستان

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن: کوردستان

چرا عه‌لی: کوردستان

سه‌نگه‌ر سالم: کوردستان

مسته‌فا چوارتایی: کوردستان

سەباح ڕاجی : نەرویج

له‌نجه‌ عه‌بدوڵڵا: به‌رپرسی ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌کانی ژن له‌ کوردستان

ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌کانی ژن

ڕۆژ عه‌زیز: چالاکوانی سیاسی

هێرش یاسین: کوردستان

شه‌هلا ده‌باغی: چالاکوانی مافی ژنان-سوید

سوره‌یا تاهیر: به‌ریتانیا

 

بانگه وازێک بۆ ڕێکخراوه کانی ژنان و مافی مرۆڤ
 
.
.

.

.
.
.
.
.
.

کۆمه ڵێک وێنه ی نوێ ته ماشابکه ن

 

----------------

کۆمه ڵێک به سته ری به سوود



به ڕێوه به ری گشتی ماڵپه ڕ
سۆران شاره زووری