مژدين بۆ جاری دووه‌م كلیپه‌ سێكسییه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌ PDF چاپی بکه ئیمه‌یل
29536 جار بینراوه
شه‌ممه‌, 10 سێپته‌مبه‌ر 2011 02:23

خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد مژدین، دوای ئەوەی کلیپی (پاداشت)ی بڵاوکردەوە، به‌هۆی دیمه‌نه‌ رووته‌كانی ناو كلیپه‌كه‌ی تووشی رەخنەیەکی زۆر بوو، به‌ڵام مژدین رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دووباره‌ كلیپه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ لێدوانێكیدا مژدین ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات چەندین جار بۆ کوردستان بانگێشت کراوه‌، بەڵام "کاتێک داوای پارەم کردووە خۆیان بێدەنگ کردووەو گوتویانە کۆبونەوەی لەسەر ئەنجام دەدەین".

مژدین هۆکاری پەخش نەکردنی دواین کلیپی به‌ناوی (پاداشت) لە تەلەفزیۆنەکان بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ كه‌ زۆرینەی تەلەفزیۆنەکان پێیان وتووه‌ کلیپەکەتمان پێنەگەشتووە، وتیشی"بۆیە ئێستا خەریکی ئامادەکردن و دووبارە بڵاوکردنەوەی کلیپەکەمم، هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا لە تەلەفزیۆنەکان ببیندرێن".
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ مژدین له‌و كلیپه‌دا به‌ نیمچه‌ رووتی ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ناوخۆی كوردستان هه‌ڵڵایه‌كی زۆری نایه‌وه‌ و تووشی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌

له‌مباره‌وه‌ مژدین  ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو رەخنە وای لێناکات لە کارەکانی بوەستێت یان پەشیمان بێتەوە، بەڵام "دووبارە کردنەوەی هەمان ئەو کارەی لە كلیپی(پاداشت) ئەنجامم دا مانای پەیامەکە لە دەست دەدات، بۆیە هەمان کار دووبارە ناکەمەوە و هیوادارم پەیامەکەم گەشتبێت

 

مژدين بۆ جاری دووه‌م كلیپه‌ سێكسییه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌
 
.
.

.

.
.
.
.
.
.

کۆمه ڵێک وێنه ی نوێ ته ماشابکه ن

 

----------------

کۆمه ڵێک به سته ری به سوود



به ڕێوه به ری گشتی ماڵپه ڕ
سۆران شاره زووری